بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی شەڕی ڕژیمی ئێران و عێراق لە ناوەندی شاری قەسری شیرینی سەر بەپارێزگای کرماشان، هاووڵاتیەکی کۆچەری ناوچەی سنجانی بەناوی فەرشید خوسرەوی گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی چوار شەممە 8ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی کۆچەری لەناوچەی خان لەیلی قەسری شیرین لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی، بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی داوە. ناسناوی ئەم هاووڵاتیە خورشید خوسرەوی ڕاگەیەندراوە.
موراد باباخانی جێگری سیاسی و کۆمەڵایەتی فەرمانداری ڕژیم لە قەسری شیرین لەگەڵ پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی گیان دانی ئەم هاووڵاتیە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی بەناوەکەی نەکردووە