دووشه‌مه‌‌ 

10 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕەخنەی کوڕی مولوی عبد الحمید لە فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە

ڕەخنەی کوڕی مولوی عبد الحمید لە فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە
دەنگی خەباتی کوردستان

مەولوی محەممەد تەیب لە ستۆرێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوە بڵاویکردووەتەوە، بۆ دامەزراوە سەرکووتگەرەکان نووسیویەتی: "چۆن و بە چ فەرمانێک داوامان لێدەکەین کە ڕێگری لە میوانەکان بکەین و نەهێڵین بچنە ناو مزگەوتی مەکی؟". و ئەم کارەی بە "دژی شەریعەت و فێرکارییە ئاینییەکان" ناوبرد.
کەناڵی تێلێگرامی "حاڵوەش" ، لە ٧ی خاکەلێوە ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە "ژمارەیەکی زۆری میوانانی نەورۆز لە ناوچە جیاجیاکانی دیکەی وڵاتەوە" سەردانی مزگەوتی مەکی دەکەن و دەیانهەوێ  چاویان بە مەولوی عەبدولحەمید بکەوێت، ناوبراو ووتی، "مۆرە لیباس شەخسیەکانی ڕژیم بە ماتۆڕوە هەوڵی دزینی مۆبایلی میوانەکانیان داوە".
لە سەرەتای ساڵی نوێوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان و میوانانی نەورۆزی بۆ سەردانکردنی مزگەوتی مەکی و سەردانی مەولوی عەبدولحەمید، چوونەتە مزگەوتی مەکی لە زاهیدان. هەروەها خانەوادەی قوربانیانی هەینی خوێناوی زاهدان و خاش، ڕۆژی سێشەممە حەوتەمی خاکەلێوە، لەگەڵ بەرنوێژی هەینی زاهیدان لە مزگەوتی مەکی کۆبوونەتەوە.

1 مانگ و 16 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەخنەی کوڕی مولوی عبد الحمید لە فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە

ڕەخنەی کوڕی مولوی عبد الحمید لە فشاری هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕێگری کردن لە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن