ڕافائێل گرووسی لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی پی بی ئێس، بە ئاماژەدان بەوەیکە بەرنامەی ناوکەیی ڕژیم زۆر قووڵە و بواری جیاوازی هەیە، پێداگری لەوە کردووەتەوە کە ڕژیمی ئاخوندی دەیەوێت پیتاندنی ئۆرانیۆم بگەیەنێتە سەرووترین ئاستی خۆی.
گرووسی زیادی کردووە کە چاوەدێرانی ئاژانس دەبێت ئازادیی تەواویان هەبێت تاکوو پشکنینەکانیان ئەنجام بدەن، بەڵام لە ئێستادا ئەو ئازادیە لەڕێژەی پێویست دا نیە و داوایان لە کاربەدەستانی ڕژیم کردووە کە ڕێگه بە پڕۆسەی چاوەدێرییەکان بدەن.
بەرپرسی گشتیی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە گرنگی دیپلۆماسی ڕایگەیاند، ئێستا تەنیا ڕووکارێکی بەتاڵ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام ماوەتەوە و هیچ یەک لە لایەنەکان ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە نابەن و هیچ دیپلۆماسی و وتووێژێک لە ئارادا نییە.