بەشیر مەزاهیری، یەکێک لە بەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە کاتی دروست كردنی موزاحمەت بۆ ژنێک بە بیانووی ڕەچاونەکردنی حیجابی زۆری و داسەپاوی ڕژیم بەسەر خەڵکدا، لە لایەن خەڵکەوە لێیدرا و بریندار كراوە.
باس لەوە کراوە کە ئەم بەکرێ گیراوەی ڕژیم لە ناوچەی حەیدەریەی هەمەدان لە لایەن خەڵكەوە لێیدراوە و قۆڵ و شان و سكی بریندار بووە.