ڕۆژی سێشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠۳، دانیال مام ئەحمەد، کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی مەریوان، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە ئەو شارەوە سزای ٢ ساڵ بەندکران، ٧٤ زەربەی قامچی و پێبژاردنی پارەی بەسەردا
سەپێندراوە.
شایانی باسە کە هێشتا لەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو کۆڵبەرە لاوە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.
دانیال مام ئەحمەد ڕۆژی شەممە ٤ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری قوڵقوڵەی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران گیراوە و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان لە بەند کراوە.