سیاوەش موحێبی، جێگری بەرپرسی پۆلیسی ڕێگاوبانی ڕژیم، ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳،ڕایگەیاند، لە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ تا بەرەبەیانیی ١١ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، ٥٤٥ ڕووداو لەکاتی گەشتەکانی نەورۆزدا ڕوویان داوە، کە تێیدا ١٧ هەزار و ٤٧٤ کەس برینداربوون.هەروەها بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە ٦٦٤ کەسیش گیانیان داوە. ئاماری قوربانییانی ڕووداوی هاتوچۆ بەتایبەت لە پشووی سەری ساڵدا کاردانەوەی هاووڵاتییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەدوای خۆیدا هێناوە و زۆربەیان هۆکاری ئەو ڕووداوانە بۆ ئۆتۆمبێل و ڕێگاوبانەکانی نائیستاندارد و ناپارێزراو گەڕاندووەتەوە.