سپای ترۆریستی پاسداران به بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، کوژرانی ٧ کەس له بەکرێگیراوە جینایەتکارەکانی خۆی له هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بینای کونسولگەری ڕژیمی ئێرانی پشتڕاست کردەوه.
لەم بەیاننامەیەدا ناوی ئەو ٧ ترۆریسته کوژراوە هاتووە کە بریتین له:
موحەممەد ڕەزا زاهیدی
موحەممەد هادی حاج ڕەحیمی
حسەین ئەمانوڵڵاهی
مێهدی جەلاتی
موحسن سداقەت
عەڵی ئاقابابایی
عەڵی ساڵحی ڕووزبەهایی.
ڕۆژی دووشەممە ۱۳ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، سپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانی دا، کنسولگەری ڕژیمی ئێرانی کردە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئەو شوێنە دانوستانی فەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و گروپی فەلستینی جیهاد تێدا بەڕێوە چووە.