جێگری نوێنەری تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند کە بە ئامانجی جێبەجێکردنی گەمارۆکان و هەوڵی بەردەوام بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕەفتاری ناسەقامگیرکەری ڕژیمی ئاخوندی ئێران، بۆ وڵاتانی ناوچەی قەفقاز سەفەری کردووە.
ئابرام پیلی لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی، لە سەفەرێکدا بۆ قەفقازی باشوور، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا و کەرتی تایبەتی ئازەربایجان، ئەرمینیا و جۆرجیا وتووێژم سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاکان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەفتاری گرژانەو ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیم لەناوچەکە کرد.
ناوبراو هەروەها، پێداگری لەوە کردووەتەوە کە ئامریکا بەنیازە لەگەڵ هاوبەشەکانی کاربکات بۆ پێشخستنی تێڕوانینی ئەرێنی ناوچەکە.
ناوبراو وتووێژەکانی لە باکۆ لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆک کۆمار، بریکاری وەزیری دەرەوە و باڵوێزی کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە ڕژیمی ئاخوندی بە بەرهەمدار وەسف کرد و ڕایگەیاند: دیدارێکی بەسوودم لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی بانکی هەبوو سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاکان و پێشهاتەکان لە ناوچەکەدا.
ئابرام پیلی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای جۆرجیا پێداگری لەوە کردەوە کە جۆرجیا، ئەرمەنیستان بۆ پێشکەوتن و جێبەجێکردنی توندی سزاکانی ڕژیم دیالۆگێکی بنیاتنەری هەبوو و لەم پێوەندییەدا لەگەڵ ئەو وڵاتانە کۆبوونەوەیەکی هەبوو.