سەعید فەرخی پوور، باوکی ئەمیر مێهدی فەخری پوور لاوێکی ناڕازی و لە شەهیدانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە تاران گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی دووشەممە 13ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، سەعید فەرخی پوو، باوکی ئەمیر مێهدی فەرخی پوور لەسەرگۆڕی کوڕەکەی لە گۆڕستانی بەههشت زهرای تاران لەلایەن هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم گیرا.بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم ئەندامەی خانەوادەی شەهیدی شۆڕشی ژینا، لەدوای گیران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بۆ شۆێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە و هەتا کاتی ئێستا هیچ زانیاریەک لەسەر شوێن، جێگە و تۆمەتی ساختە بۆ سەر ئەم هاووڵاتیە لەبەردەست دانیە.
شایەنی باسە کە ئەمیرمێهدی فەرخی پوور، لاوی تەمەن 17ساڵ ڕۆژی 5ی ڕەزبەری 1401، لە بزووتنەوەی شۆڕشی ژینادا لە پارکی لالەی تاران بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم بەسەختی بریندار کرا و دوای ڕۆژێک شەهید کرا.