پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساڵیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

ساڵیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

کامیل نورانی فەرد
40 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ رێکه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی١٣٥٨، رژیمی تازه‌ به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتووی ئاخوندی له‌ دوای ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد له‌ دژی کورد،

کامیل نورانی فەرد
40 ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ١١ی خه‌‌‌رمانانی١٣٥٨، رژیمی تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتووی ئاخوندی له‌‌‌ دوای ده‌‌‌رکردنی فه‌‌‌رمانی جیهاد له‌‌‌ دژی کورد، به‌‌‌ درندانه‌‌‌ترین شێوه‌‌‌ کوشتارێکی سامناکی له‌‌‌ چه‌‌‌ندین دێ و ناوچه‌‌‌ی کوردستان وه‌‌‌رێخست و پۆل پۆل ژن و منداڵی کورد به‌‌‌ بێ هیچ موحاکەمه‌‌‌ و تاوانێک ده‌‌‌درانه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سترێژی هێزه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکاره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ئێران. له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێرشی هێزه‌‌‌کانی ژێر فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی ئاخوند حه‌‌‌سه‌‌‌نی بۆ سه‌‌‌ر پادگانی مه‌‌‌هاباد، فه‌‌‌رمانێکی بێ به‌‌‌زەییانه‌‌‌ بۆ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر دێی قارنا درا و کوێر کوێرانه‌‌‌ ٦٨ که‌‌‌س له‌‌‌ دانیشتووانی ئه‌‌‌و ئاواییه‌‌‌ به‌‌‌منداڵ و ژن و پەککه‌‌‌وته‌‌‌ شه‌‌‌ڵاڵی خوێن کران. ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ تاوانی کورد بوون و سووننی بوون که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر رقی به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌ ئاڵقه‌‌‌ له‌‌‌گوێکانی رژیمی خومه‌‌‌ینی، ناو و یادیان بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌ به‌‌‌رزی ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ . هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ئازاری ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ زۆر جه‌‌‌رگبر و دڵته‌‌‌زێن بوو به‌‌‌لام ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ بوو به‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یێکی حاشه‌‌‌هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گر له‌‌‌ سه‌‌‌ر درنده‌‌‌یی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ ملهور و دیکتاتۆره‌‌‌ و له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتیشدا روداوی قارنا و باقی جینایه‌‌‌ته‌‌‌کان بوون به‌‌‌ ناسنامه‌‌‌یێکی دیرۆکی بۆ مه‌‌‌زڵومیه‌‌‌تیی و له‌‌‌سه‌‌‌ر حه‌‌‌ق بوونی گه‌‌‌له‌‌‌ سته‌‌‌ملێکراوه‌‌‌که‌‌‌مان و ئه‌‌‌و ئازیزانه‌‌‌ به‌‌‌ خوێنی خۆیان به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی ره‌‌‌وایی خه‌‌‌باتی کوردیان واژۆ کرد.
رژیمی جینایه‌‌‌ت و مرۆڤکوژی ئاخوندی به‌‌‌وه‌‌‌ش نه‌‌‌وێستا، له‌‌‌مه‌‌‌ودای ساڵه‌‌‌کانی ٥٨ تا ٦٢ی کۆچی خۆری له‌‌‌ کۆمه‌‌‌لێک هێرشی نامرۆڤانه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر شارو دێهاته‌‌‌کانی کوردستان چه‌‌‌ندین کۆمه‌‌‌ڵکوژی و جینایه‌‌‌تی بێ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و تاوان و موحاکه‌‌‌مه‌‌‌ی هاوه‌‌‌ڵاتیانی کوردیان به‌‌‌رێوه‌‌‌ برد که‌‌‌ ده‌‌‌توانرێ جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی نه‌‌‌غه‌‌‌ده‌‌‌، قاڕنێ و قه‌‌‌ڵاتان، دیلانچه‌‌‌رخ و حه‌‌‌ڵب و کۆیکان، کانی مام سه‌‌‌یده‌‌‌ و چه‌‌‌قه‌‌‌ڵ مسته‌‌‌فا و خه‌‌‌لیفه‌‌‌لیان، هیندرقاش و قره‌‌‌گۆڵ و سه‌‌‌وزی و دێیمه‌‌‌سور، ساروقامیش، جه‌‌‌عفه‌‌‌رئاوا، مه‌‌‌رجانئاوا، سۆفیان، جبریل ئاوا و گونده‌‌‌وێڵه‌‌‌ به‌‌‌نمونه‌‌‌ بهێندرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا سه‌‌‌رجه‌‌‌م ٢٤٥ هاوه‌‌‌ڵاتی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و بێ تاوانی کورد کومه‌‌‌ڵکوژ و گوللە‌باران کران.
ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌و 40ساڵه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارییان به‌‌‌سه‌‌‌ر ئێرانه‌‌‌وه،‌ بۆ جارێکیش روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر چۆنیه‌‌‌تی و هۆکاری به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنی ئه‌‌‌وکۆمه‌‌‌ڵکوژییه‌‌‌ نه‌‌‌هێناوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا خومه‌‌‌ینی نه‌‌‌بێ که‌‌‌ له‌‌‌دوای خۆراگرییه‌‌‌ که‌‌‌موێنه‌‌‌که‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستان و راگه‌‌‌یاندنی ئاگڕ بڕ ، ئیددیعای کرد زانیاری هه‌‌‌ڵه‌‌‌یان داوه‌‌‌ به‌‌‌من ، وه‌‌‌ک بڵێی به‌‌‌ ووتنی ئه‌‌‌و رسته‌‌‌یه‌‌‌ ته‌‌‌واوی تاوانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ و شه‌‌‌خسی خومه‌‌‌ینی ده‌‌‌شۆردرێته‌‌‌وه‌‌‌ و میلله‌‌‌تی کوردیش هه‌‌‌موو سته‌‌‌م و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کان له‌‌‌بیر ده‌‌‌که‌‌‌ن و سووکنایی دڵ دێ و برینه‌‌‌کانیان سارێژ ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌.
هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌ نیزامێکی مێشک ویشکی فاشیستی دیکتاتۆری مه‌‌‌زهه‌‌‌بی ناتواندرێ جگه‌‌‌ له‌‌‌و خێر و بێرانه‌‌‌ی تا ئێستای بۆ گه‌‌‌لانی ئێرانی بووه‌‌‌ زیاتر چاوه‌‌‌روان بکرێ، به‌‌‌ڵام به‌‌‌ واده‌‌‌رخستنی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ هیچ رووداوێک رووی نه‌‌‌داوه‌‌‌ و ئاو له‌‌‌ئاو ته‌‌‌کانی نه‌‌‌خواردووه‌‌‌، ئه‌‌‌وپه‌‌‌ری بێ شه‌‌‌رمی و دره‌‌‌ندەیی و مرۆڤکوژی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی روون و ئاشکرایه‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ پێناو ئازادی و رزگاریی له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می سته‌‌‌مگه‌‌‌ران ئازار و ناخۆشیه‌‌‌کی زۆری تووش هاتووه‌‌‌ و به‌‌‌ بینینی هه‌‌‌زاران ئازاری دیکه‌‌‌ی له‌‌‌چه‌‌‌شنی کومه‌‌‌ڵکوژی قارنا دا ئیراده‌‌‌ی ئازادی ویستی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ئاڵوگۆری به‌‌‌سه‌‌‌ر دا نایه‌‌‌ و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی کۆتایش هه‌‌‌ر بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ده‌‌‌بێ و ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ سته‌‌‌مگه‌‌‌ره‌‌‌کانیش ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ رووره‌‌‌شی زیاتر له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر مێژوو و وه‌‌‌ڵامدانه‌‌‌وه‌‌‌ی کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌کانیان له‌‌‌ دادگاکانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریی ده‌‌‌بێ.
له‌‌‌ کۆتایی دا ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ پێداگری له‌‌‌سه‌‌‌ر بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌که‌‌‌وتنه‌‌‌ ناو داوی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی رژیم بۆ ناو شه‌‌‌ری تورک و کورده‌‌‌ که‌‌‌ رژیم هه‌‌‌ولێکی زۆر ده‌‌‌دا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کێشه‌‌‌که‌‌‌ کورت بکاته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شه‌‌‌ری دوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی جیاوازی ئێران و واده‌‌‌ری بخات که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارانی ئێستای رژیم لێی به‌‌‌رپرسیار نین، و له‌‌‌ لایێکی دیکه‌‌‌ش درز بخاته‌‌‌ ناو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد و تورک، به‌‌‌ڵام راستیه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و کوشتاره‌‌‌ به‌‌‌ فه‌‌‌رمانی لوتکه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ئاخوندی و له ‌درێژه‌‌‌ی فه‌‌‌توای جیهاد دژی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌لایه‌‌‌ن خومه‌‌‌ینی بوو که‌‌‌ بۆ کپ کردنی ده‌‌‌نگی ئازادیخوازی ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ ده‌‌‌رچوو. جێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ سڵاو و درود بنێرین بۆ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانی قارنا وباقی شوێنه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان و به‌‌‌ خه‌‌‌بات و خۆراگری یه‌‌‌کگرتووانه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و رزگاریی له‌‌‌ کۆت و به‌‌‌ندی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌ سته‌‌‌مگه‌‌‌ره‌‌‌کان هه‌‌‌نگاو بنێین و به‌‌‌ سه‌‌‌ر له‌‌‌هه‌‌‌ندا یه‌‌‌کی و تێکۆشانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییانه‌‌‌ و هاوبه‌‌‌ش رێگه‌‌‌ی دووباره‌‌‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ ناخۆشانه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بگرین و به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ی ئامانجه‌‌‌کانمان هه‌‌‌نگاو بنێین .


5 ساڵ و 2 مانگ و 18 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

ساڵیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن