ڕێکخراوی دیفاع لە ڕەوتی ئازادی زانیاری لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئاخوندی لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا لانیکەم ٩١ ڕۆژنامەنووس و چالاکی میدیایی دادگایی کردووە.
بەگوێرەی ئەم ڕێکخراوە، بە پێی بەڵگەنامە بەردەستەکان، ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی بە شێوەیەکی ئامانجدار و لە چوارچێوەیەکی دوور لە یاسای مرۆڤایەتی هەوڵی سەرکوتی ڕۆژنامەنووسان و میدیای ناحکومی دەدات.
به پێی ئەم ڕاپۆرته، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 24 ڕۆژنامه نووس و بەڕێوبەری به ڕپرسی ڕاگه یاندن که بریتین لە ۷ ژن و ۱۷ پیاو، سزای 14 ساڵ و حه وت مانگ زیندانی، 99 ملیۆن تمەن پارەی نەخت، دوو ساڵ دوور خستنەوەوە، و چوار ساڵ قەدەغەکردنی چالاکیی ڕۆژنامەوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەسەردا سەپاوە.
ڕێکخراوی دیفاع لە بەڕێوەچوونی ئازادی زانیاری پێداگری لەوە کردەوە کە بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی بەلاڕێدابردنی زانیاری گشتی، زۆرترین تۆمەت لەم ماوەیەدا دژی ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان بەرزکراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنور، ڕژیم لە دوای ڤێتنام و چین و کۆریای باکوور لە ڕووی ئازادی ڕادەربڕین لەنێو 180وڵاتی جیهاندا لە ڕیزبەندی 188مین وڵاتە.