پێنج کۆڵبەر بەناوەکانی کەریم، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکایی، فەرەیدوون و فواد، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکان و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە جینایەتکارەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم بریندارکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەوڕۆ چوار شەممە 15ی خاکە لێوەی 1403ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تەمەن 30ساڵ و خەڵکی گوندی کولیج سەربە سەروئاوا، بەناوی کەریم ناسناونادیار بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سنووری تەتە بریندار بووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم پێشیان بە هێزەکانی فریاکەوتن لەشوێنی کەوتنە خوارەوەی ئەم کۆڵبەرە کردووە کە لەناوچەی مل و پشتی بەسەختی بریندار کراوە و لەکۆتاییدا خەڵکی ناوچەکە ئەم کۆڵبەرەیان گواستەوەتەوە بۆ نەخۆشانە.
هەروەها ڕۆژی دووشەممە 13ی خاکەلێوە لە بەردەوامی تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم جێگیری هەنگی مەرزی، لەبەرزاییەکانی مەرزی تەتە تەقەیان لەژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە لەئاکامدا چوار کۆڵبەر بەناوی، ئیبراهیم یەعقووبی، سیاوەش کاکایی، فەرەیدوون (ناسناو نادیار) و فواد (ناسناو نادیار )بەسەختی بریندار کراون.