ڕۆژی چوارشەممە، 15ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی،سەکینە پەروانە، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی شاری قووچانی سەر بە پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی، لە ساڵڕۆژی گیرانیدا و لەناکاو لە بەندیخانەی وەکیلئابادی مەشهەد گوازرایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین لە تاران.
ناوبراو لە سەرەتای مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی 1ی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە مەشهەد، سزای 7 ساڵ و 6 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە، هاوکاتیش لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
شایانی باسە ئەم بەندکراوە سیاسییە کوردە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر سزای سێدارەی چوار بەندکراوی سیاسیی دیکەی کورد بە ناوەکانی وەفا ئازەربار، موحسین مەزڵووم، پژمان فاتحی و محەممەد فەرامەرزی، 10ی ڕێبەندانی 1402 بۆ ماوەی 3 ڕۆژ مانی لە خواردن گرتوو بوو.