شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنوسی ماشەڵڵا کەرەمی پاش هەشت مانگ هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی ماشەڵڵا کەرەمی پاش هەشت مانگ هێشتا ناڕوونە
دەنگی خەباتی کوردستان

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی شەهید  محەممەدمەهدی (کۆمار) کەرەمی، شەهیدی شۆڕشی ژینا، ماوەی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژە گیراوەو هێشتا چادەنوسی ناڕوونە. ئەم باوکە دادخوازە لە دوو لەق لە بێدادگای بەناو شۆڕش و تاوانەکانی ڕژیمی ئێراندا چوار تۆمەت دراوەتە پاڵی و ئەگەری سەپاندنی سزای قورس بەسەریدا هەیە.
ماشەڵلا کەرەمی لەلایەن بێدادگای ڕژیم لە پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی ساختەی "چالاکی و تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئێران و "پێکهێنانی باند و گرووپ" بەسەردا سەپاوە و هەروەها لە بێدادگای تاوانەکانی ٢ی پارێزگای ئەلبورز، دوو تۆمەتی "بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی" و "بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە"ی بەسەردا سەپاوە.

7 مانگ و 18 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی ماشەڵڵا کەرەمی پاش هەشت مانگ هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی ماشەڵڵا کەرەمی پاش هەشت مانگ هێشتا ناڕوونە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن