بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێ شەممە 14ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، هەورام مێهرنەوایی، لەلایەن ئیتلاعاتی ترۆریستی پاسداران لە بۆکان گیرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گیرانی ئەم هاووڵاتیە بەهۆی بەشداریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێۆ ڕەسمی نەورۆز لەبۆکان ئەنجام دراوە.
هەوارام لەدوای گیرانی گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هێشتا هیچ زانیاریەک لە شوێکی ڕاگیران و ئەو تۆمەتە ساختانەی ناوبراو بەهۆیەوە گیراوە لەبەردەست دانیە.
ئەم لاوە، ڕۆژی هەینی 11ی سەرماوەزی 1401ی هەتاوی لە پەیوەند بە شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان لەلایەن ئیتلاعاتی ئەم شارە گیرا و دواتر بە شێوە کاتی و بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
ناوبراو ڕەشەممەی 1401، لەلایەن دەزگای فاسدی قەزایی ڕژیم لە بۆکان بەتۆمەتی ساختەی، هاوکاری لەگەڵ یەکێک لەحیزبە دژبەرەکانی ڕژیم، لە بەرێوەچوونی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە، 54مانگ زیندانی تەعزیری ناڕەوای بەسەردا سەپا.