ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕایگەیاند کە ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی لە ساڵی ڕابردوودا 853 کەسی لە سێدارە داوە کە لە ماوەی 8 ساڵی ڕابدوو ئەمە بەرزترین ڕێژەی لەسێدارەدانەکان بووە.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕاگەیەندراوێکدا خوازیاری هەنگاوی یەکلاکەرەوەی جیهانی بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی لەسێدارەدان لە لایەن ڕژیم بووە کە لە ساڵی 2023دا زیندانەکانی ئەو وڵاتەی کردووەتە شوێنی کوشتنی بەکۆمەڵ.
بە وتەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو دەوڵەتی، لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە 481 حاڵەتی لەسێدارەدان لە ساڵی ڕابردوودا لە ئێران پێوەندییان بە تاوانی ماددەی هۆشبەرەکانەوە هەبووە، کە زیاتر لە نیوەی هەموو لەسێدارەدانەکانی ساڵی 2023 لە ئێران لەخۆ دەگرێت.
هەروەها ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتێکدا ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە دۆسیە ساز گردن و سزای لەسێدارەدان لە دوای ناڕەزایەەیەکانی ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی"هەوڵی بەدامەزراوەییکردنی ترس و ترۆر لە کۆمەڵگە دەدات.
بەپێی ڕاپۆرتی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕێژەی ئێعدامەکان لە ئێران لە ماوەی ساڵی 2023 زۆرترین ڕێژە لە دوای ساڵی 2015 بووە و بەنیسبەت ساڵەکانی 1022 و 2021 بە ڕێژەی 48 لەسەد و 172 لەسەد پەرەی سەندووە.
ئەم ڕێکخراوە هەروەها وریایی داوە کە ڕەوتی لەسێدارەدانی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی 2024دا هەروا چالاکە، بەجۆرێک کە تا 20ی مارسی ئەمساڵ، لانیکەم 95 کەس لەم وڵاتە لە سێدارە دراون.
هەروەها لێبوردنی نێونەتەوەیی ئاماژەی بە لەسێدارەدانی سیاسی لە ئێران کردووە کە لە دوای ناڕەزایەتییەکانی نیوەی دووهەمی ساڵی 1401 لە ئێران توندتر بووە و باس لەوە دەکات کە ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندی لە سزای لەسێدارەدان وەک چەکی سەرکوت کەڵک وەردەگرێت.