شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی کاک بابەشیخ حوسەینی، بۆ کۆچی دوایی کاک هاشم کەریمی

پەیامی کاک بابەشیخ حوسەینی، بۆ کۆچی دوایی کاک هاشم کەریمی
دەنگی خەباتی کوردستان

زۆر بە داخەوە كاك هاشم كەریمی پێشمەرگە،سیاسەتمەداری خاكی و پاكی ڕێگەی ئازادی كورد و خەباتكار دژ بە ڕژیمی شا و ڕژیمی ئاخوندی ئێران، رۆژی هەینی 17 ی خاكەلێوە شاری لە ندەن كۆچی دوایی كرد.
كاك هاشم كەریمی دۆستی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی و سازمانی خەبات لەو دەگمەن تێكۆشەرانەی ڕێبازی كوردایەتی بوو كە خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی و دروست كارو شۆڕشگێڕ بوو كە گەلێك خزمەتی بە گەلی ستەم لێكراوی كورد و گەلانی ئێران كرد.
كۆچی دوایی كاك هاشم كەریمی،دۆست و خزم و پشتیوانم، بووە مایەی خەم و پەژارەم، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی بە زەینەب خانمی هاوسەری، ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی و كوێستان خانم كەریمی، هاوسەرم و خزمان و دۆستانی لە ناو خۆی كوردستانی ئێران، لە كوردستانی عێراق و وولاتانی ئوروپایی پێشكەش دەكەم.
بابەشێخ حوسەینی
18 ی خاكەلێوەی 1403 كۆچی خۆری
7 مانگ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی کاک بابەشیخ حوسەینی، بۆ کۆچی دوایی کاک هاشم کەریمی

پەیامی کاک بابەشیخ حوسەینی، بۆ کۆچی دوایی کاک هاشم کەریمی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن