پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

چارەنوسی ژاکان باران نادیارە

چارەنوسی ژاکان باران نادیارە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەندێک هەواڵ و زانیاری لە لایەن سەرچاوە هەواڵیەکان، حسەین باقری ناسراو به "ژاکان باران" ڕۆیشتن بۆ وڵاتێکی ئوروپایی، ویستویەتی بڕواتە کوردستانی عێراقەوە کە کەوتووەته داوی نەفەربەرەکان، ژاکان باران له دوایین ڤیدیۆدا ڕایگەیاندووە؛ "کاتێک ئەم گرته ڤیدیۆیە له من بڵاوکرایەوه، ناوی کەسێک دەبات و دەڵێت بزانن که ئەم کەسە کێشەیەكی بۆم ساز کردووه و کەوتوومەته مەترسی"، له کاتی ڕۆیشتنی ناوبراو تا ئێستا زیاتر لە ۲۰ ڕۆژ دەبێت هیچ هەواڵێکی لێی نییە. ژاکان باران ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران چەندین جار هەڕەشەی لێکراوه و ئەگەری ڕفاندنی بەدەست هێزەکانی ڕژیم زۆرە.
کۆمەڵێک له چالاکانی مەدەنی و سیاسی، هەڵمەتێکیان لە پلەتفۆرمی ئیکس به مەبەستی ئاگاداربوونەوەیان له دۆخ و ناڕوونی چارەنووسی ناوبراو ڕێکخستووه و له هەموو چالاکوانانی سیاسی - مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی خوازیارن که دەنگی ژاکان باران بن

7 مانگ و 13 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی ژاکان باران نادیارە

چارەنوسی ژاکان باران نادیارە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن