وەزارەتی پەروەردەی ڕژیم لە لۆرستان، مامۆستایەک بە ناوی سامان موسەوی، بە هۆی گرتنی ڕخنە لە خامنەیی لە کارەکەی دەرکرد.
وەزارەتی پەروەردەی ڕژیم، هۆی دەرکردنی سامان موسوی بە هەندێنک تۆمەتی ساختە وەک ڕخنه و دەربڕینی ناڕەزایەتی و تەبلیغات دژ بە خامنەیی ڕاگەیاندووەو موچەو داهاتی ناوبراوی بڕیوە.
شایانی باسە کە ماوەیەکی پێشتریش مامۆستایەکی دیکە بە ناوی سەکینە مەلەکی، لەژێر ناوی هەندێک تۆمەتی ساختەو وەپاڵنراو وەک ئەو تۆمەتانەی باسی لێوە کرا، لەلایەن لەقی یەکی هەیئەتی پێداچوونەوه بە تاوانه ئیداریەکانی گیلان، لە کار دەرکرا.