شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر خزری

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر خزری
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران
یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر خزری


بەختەوەری و سەربەرزی بۆ هەتا هەتایە بۆ ئەوانەیە كە ساتەكانی نێوان بوون و مردنیان بە سەرەتای ژیانی بێ برانەوە دەبڕێتەوە، شانازی بۆ ئەوانەی كە چۆڕە نەوتی چرای هەناسەی سەر دونیای پڕ لە ستەم و تاوانیان لە شەوەزەنگی خەبات و تێكۆشاندا بە گژە بای گڕی دەسەڵاتی داگیر كەر كڵپە دەكا و پەیكەری گەوهەریان بە نووری ئەوینی خودایی دادەگیرسێ و تەرمی بە خوێن شەڵاڵیان كە لە كورەی شۆڕشی بێدادیدا بە ئاگری ستەم و تاوان كڵپە دەكا و فریشتەی گیانی پیرۆزیان بەرەو بەرزی بارەگای ئیلاهی و بۆ لای مەنزڵگای ئەبەدییەت رێ دەگرێ، بەڵێ ئەوانەی گۆی سەركەوتنی مەیدانی ژیان دەبەنەوە لە دوایان ژیانی سەر زەوییان سەرەتای ژیانێكی بێ بڕاوانەیە، ئەوانە ئەو شەهیدە سەربەرزانەن كە لە پێناو وەدەست هێنانی ویستە رەواكانیان دا لە پانتایی بە گژدا چوونەوەی زاڵم هاوار دەكەن و كوردانە هەڵمەت دەبەنە سەر دامودەزگای ستەم و ستەم پەروەری و لەو رێیەدا دەكەونە داوی داگیركەرانەوە و بە دەستی دوژمنان دەكوژرێن، شەهید سەید تاهیر خزری، كوڕی سەید ئەحمەد خەڵكی دێی ماوەڵۆی ناوچەی ڕەبەت، پێشمەرگەیەكی قارەمان و فیداكار دژی بەكرێگیراوانی رژێمی خومەینی خوێن رێژ بوو، كە بەو پەڕی فیداكارییەوە ٥ ساڵ پێشمەرگایەتی بۆ گەلەكەی كرد و بە سەربەرزییەوە لە رێی شۆڕشدا شەهید بوو. رۆژی ١٩ی خاكەلێوەی ١٣٦٤ كە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە ناوچەی سەردەشت لە نزیك گۆمەكورتەك لە سەر جادەی مەهابادـ سەردەشت دەیانویست بە ناو مەیدانێكی میندا تێپەڕن لە حاڵێكدا كە سەید تاهیر بریندارێكی بە كۆڵەوە بوو كەوتە سەر مین و بە توندی بریندار بو، قاچێكی لە دەستدا، بەڵام لەو كاتەدا كە ورەی پێشمەرگەكان زۆر لە سەرەوە بوو،هەموو خۆشەویستەكانی كاك سەید تاهیر كەوتنە تەقەڵا بۆ ئەوەی بتوانن گیانی ئەو رۆڵە شۆڕشگێڕەی گەل بپارێزن، خەڵكی ئازا و بە هەستی ناوچە یارمەتی زۆریاندا بۆ گواستنەوەی ئەو برا پێشمەرگەیە بەرەو بنكەكانی سازمان و بیمارستان. لە رێگادا كاك سەید تاهیر گیانی پڕ بایەخی پێشكەش بە باوەر و نیشتمانەكەی كرد و لە سەعاتەكانی ئاخری شەودا شەهید بوو. وە لە گۆڕستانی گوندی بانەزێڕ درایەوە بە نیشتمانی دایك و داوای لێكرا كە وەك ئەمانەتێك بی پارێزی. شەهید سەید تاهیر ٢٥ ساڵ تەمەنی بە هەژاری لەم دیواودیوی كوردستانی گەرمێن و كوێستان بردە سەر. دۆخی ژیانی شەهید سەید تاهیری ئازا و نەبەز و خۆڕاگر بارهێنابوو. هەر بۆیە لە ریزی هەرە چۆست و چالاكەكاندا ناو دەبرا. شەهید سەید تاهیر گیانێكی لە دەستدا لە پێناو باوەرەكەیدا، ئێمە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات خۆشەویستەكانمان لە دەست ئەدەین، ئێمە خەڵكی كوردستان، رۆڵە ئازاكانمان لە دەست ئەدەین بۆ ئەوەی ئەو رێبازە بە خوێن رەنگاوە تا لە گۆڕنانی هەموو ستەمەكان و تا ئاوەدان بوونەوەی كوردستان، هەر پڕ رێبوار بێ.

شەهیدە سەربەرزەكانمان هەموو كات لە دڵی میللەتی شەهید پەروەر دا دەژین

7 مانگ و 15 ڕۆژ و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر خزری

یادی سەروەری گەل شەهید تاهیر خزری



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن