خەباتمێدیا: بە پێی راپۆرتی رادیۆ فەرانسا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبونەوەی نێونەتەوەیی هاوکاری کە رۆژی چوارشەممە ·ی سەرماوەز لەتاران بەڕێ
خەباتمێدیا: بە پێی راپۆرتی رادیۆ فەرانسا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە کۆبونەوەی نێونەتەوەیی هاوکاری کە رۆژی چوارشەممە ·ی سەرماوەز لەتاران بەڕێوەچوو لەوتەکانیدا لەسەر قاچاقی کەل و پەل لەناوچە سنورییەکان لە رێگای درووست کردنی هاوکاریی پێی داگرتەوە .
عەلی لاریجانی ووتی :دەبێت بۆ هێنانەژوورەوە و ناردنە دەرەوە لە ڕێگای بەلەم و کۆڵبەری ئاسان کاری بکرێ و رێکی بخەن ولەرێگای هاوکاریی پەرەی پێ بدرێ. دواتر ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە قازانجێک دەبێت بۆ خاوەنی بەلەمەکان و کۆڵبەران.
لەوتەیەکی جیاوازتردا حەسەن رۆحانی،رۆژی چوارشەممە · ی سەرماوەز لە کۆبونەوەی شاندی دەوڵەت بە ئاماژە بە هەڵبژاردنی پارێزگاری چوار پارێزگای سنوری ئازەربایجانی رۆژهەڵات ،مازەندران ،خۆراسانی باشور و خۆراسانی باکور ووتی :پارێزگا سنوریەکان ئەرکی قورسیان لەسەرشانە،هەروەها ئاماژەی بە دەس بەکارکردنەوەی بازارە سنورییەکان کرد و ووتی:هێندێک بڕیار دراوە بۆ ئاسان کاری هاوردن و بردنی قاچاقی کەل و پەل لەناوچە سنورییەکان.
حەسەن رۆحانی ووتی زیادکردنەوەی چالاکی ناوچە ئازادەکانی پارێزگا سنوریەکان و پەڕەپێدانی هاوکاریان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی نزیک بە ئێرانن ،بەهەوڵێک لە پێناو رووبەرووبوونەوەی گەمارۆکان هەژمار کرد و ووتی :بۆ نمونە پارێزگای مازەندەران بە بوونی بەندەرێکی گرینگ وەکوو ئەمیر ئاوا و پارێزگای خۆراسانی باشور بەبۆنەی هاوسنوور بوون لەگەڵ ئەفغانستان ونزیک بوونی بۆ پاکستان دەتوانێت کاریگەری باشی لەسەر ناردن و هاوردنی کەل و پەل بێت.