بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ۱۴۰۳، کەماڵ لوتفی، باوکی شەهید ڕەزا لوتفی، لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە قوروە گیراو.
ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری دێگولان گیراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کامیاران گواسترایەوە.
ئەو باوکە دادخوازە ١٢ی پووشپەڕی هەمان ساڵ پاش ۷۸ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەکی ورد لە سەر هۆی گرتنی و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ کەماڵ لوتفی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی خانەوادەکەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.