بەپێی هەندێک راپۆرت لە سەرچاوە هەواڵیەکان، دادگایەک لە ئارژانتین ڕایگەیاند کە بەڵگەنامە بەردەستەکان دەیسەلمێنن کە رژیمی ئاخوندی ئێران بە هاوکاری لەگەڵ "بزووتنەوەی ترۆریستی شیعەی حیزبوڵڵای لوبنان" کوشندەترین ڕووداوی ترۆریستییان لە مێژووی ئە وڵاتە بە بۆردومانی ناوەندی یەهوودییەكانی "ئامیا" ئەنجامداوە.
ئەم دادگایە رژیمی ئاخوندی ئێرانی بە "دەوڵەتی ترۆریستی" و ئەنجامدەری "تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی" ناوبرد.
بە پێی بڕیاری ئەم دادگایە، رژیمی ئێران بەرپرسی هێرشی كوشندەی ساڵی ١٩٩٢ بۆ سەر باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە بوینس ئایرێس و هێرشی سەر ناوەندی جوولەکەکانی "ئامیا" لە ساڵی ١٩٩٤ بووە. ارژانتین پێداگری لەوە کردووەتەوە کە رژیمی ئێران پلانی بۆ ئەم بۆردومانە داناوە و حیزبوڵڵای لوبنان ئەو بۆردومانەی ئەنجامداوە.
بۆردومانکردنی ناوەندی هاوکاریی جوولەكەكانی ئامیا لە ساڵی ١٣٧٣ بووە هۆی کوژرانی ٨٧ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠٠ کەس و زیان بە ٤٠٠ دوکان و یەکەکانی نیشتەجێبوون کەوت.