شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی دووبارەی سەلمان ئولفەتی لە گیلانغەرب

گرتنی دووبارەی سەلمان ئولفەتی لە گیلانغەرب
خەبات مێدیا

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی هەینی ٢٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، سەلمان ئولفەتی، تەمەن ٦٠ ساڵ و مامۆستای پێشووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە قۆناغی ناوەندیی قوتابخانەکانی گیلانغەرب، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران گیراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، بەکرێگیراوەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری گیلانغەرب، پاش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی سەلمان ئولفەتی، ناوبراویان گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستوو.
شایانی باسە کە بەکرێگیراوانی ڕژیم ماڵ و ئۆتومبیلی ناوبراویان بەتەواوی پشکنیوە و پاشان سویچ و ئۆتۆمبێلەکەیان ڕادەستی خانەوادەکەی کردووە.

7 مانگ و 10 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی دووبارەی سەلمان ئولفەتی لە گیلانغەرب

گرتنی دووبارەی سەلمان ئولفەتی لە گیلانغەرب



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن