پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دابه‌زینی به‌‌های تمه‌ن دوای هێرشه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل

دابه‌زینی به‌‌های تمه‌ن دوای هێرشه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل
دەنگی خه‌باتی کوردستان

 هێرشی  موشه‌کی  و درۆنی دوێشه‌وی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل بووە هۆی دابەزینی زیاتری بەهای تمەن. دوابەدوای هێرشەکان بۆسەر ئیسرائیل، نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لاواز بووە و گەیشتووەتە ٧ ملیۆن تمەن بۆ ١٠٠ دۆلار. حاجی سابیر باوەجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر باسی لەوە کرد، شەوی ڕابردوو نرخی هەر دۆلارێک ٧ ملیۆن تمەنی ئێرانی بووە، لە کاتێکدا ڕۆژێک پێشتر ٦ ملیۆن و ٤٧٠ هەزار تمەن بووە. بازرگانانی دراو لە تاران باسیان لە زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار کردووە و پێشبینی ده‌کرێ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەنی ئێرانی سات به‌سات ڕوو له‌ هه‌ڵکشان بێ. بە شێوەیەکی نەریتی بازاڕی هه‌رات لە ئەفغانستان و بازاڕه‌کانی سلێمانی وهه‌ولێر لە هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ کاریگەریان لەسەر بازاڕی ناوخۆی ئێران هەیە و نرخی سەرەتایی ئاڵوگۆڕی دۆلار بۆ دۆلار و تمەنی ئێرانی ده‌ست نیشان ده‌که‌ن.

7 مانگ و 7 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دابه‌زینی به‌‌های تمه‌ن دوای هێرشه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل

دابه‌زینی به‌‌های تمه‌ن دوای هێرشه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن