پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 
خەبات مێدیا

 

 ئاتێنا فەرقدانی کاریکاتێریست کە ساڵی ڕابردوو گیرابوو و پێشتر سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لە تاران گیرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین.
 بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە 25ی خاکەلێوەی 1403  ئاتێنا فەرقدانی کاریکاتێریست و چالاکی مافی منداڵانی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە توندوتیژی گیرا.
 محەممەد موقیمی، پارێزەری خاتوو ئاتێنا فەرقدانی لە هەژماری ئێکسی خۆی نووسیویەتی: ئەو بارمتەی قبوڵ نەکردووە کە وەک ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گیرانی ئارەزوومەندانە دەرچووە، بۆیە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی شاری ڕەی قەرچەک وەرامین.
 پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خاتوو ئاتێنا لە 17ی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو دوای بانگهێشت کردنی بۆ لقی لێپرسینەوەی گەندەڵی قەزایی 33ی تاران گیرابوو.
 هەروەها خاتوو ئاتێنا  لە مانگی خەرمانانی ساڵی 1393 گیرا و بە تۆمەتی ساختەی سووکایەتیکردن بە خامنەیی جەلاد، سزای 12 ساڵ و 9 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.  دواجار ئەم سزایە لە دادگای تێهەڵچوونەوە بۆ 18 مانگ کەمکرایەوە.

7 مانگ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 

گرتن و لێدانی ئاتێنا فەرقدانی لە تاران 



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن