پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەنێوبردنی 80فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە ئێران و یەمەن لەلایەن سێنتکامەوە

لەنێوبردنی 80فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە ئێران و یەمەن لەلایەن سێنتکامەوە
خەبات مێدیا

 

فەرماندەیی ناوەندی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئامریکا سێنتکام، ڕۆژی دوو شەممە 15ی خاکەلێوە ڕایگەیاند کە، هێزەکانی ئامریکا شەوی شەممە و سەرلەبەیانی یەک شەممە، زیاتر لە 80فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و 6مووشەکی بالستیک کە لەئێران و یەمەنەوە بەرەو ئیسرائیل هەڵدرابوو خستووەتە خوارەوە.
لە پەیامێکدا کە سێنتکام لەم پێوەندییەدا بڵاوی کردووەتەوە، باس لەوە کراوە کە پێش هەڵدانی مووشەکێکی بالیستی و 7 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانی یەمەن لەناوبراون.
فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئامریکا هێشتا ئامادەن لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران ئەنجام دەدرێن، پشتیوانی لە  ئیرائیل بکەن. سێنتکام ڕایگەیاندووە: ئێمە بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی ئاسایش لەناوچەکەدا بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هەموو هاوبەشەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بە دەنگدانەوەی قسەکانی نوێنەری ئامریکا لە کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش، نووسیویەتی؛
جێگری باڵیۆزی ئامەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو کارە بێشەرمانانەی ڕژیم نەک تەنیا بۆ گەلی ئیسرائیل، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر وڵاتانی دیکەی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەکە، لەوانەش ئوردن و عێراق.
ئەرکی ئەنجوومەنی ئاسایشە کە نەهێڵێت ئاژاوەگێڕیەکانی ڕژیمی ئێران بێ وەڵام بمێنێتەوە.

7 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەنێوبردنی 80فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە ئێران و یەمەن لەلایەن سێنتکامەوە

لەنێوبردنی 80فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک لە ئێران و یەمەن لەلایەن سێنتکامەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن