سزای لەسێدارەی زیندانیەک بەناوی ئەرسەلان هاشمی، کە پێشتر لەسەر بابەتی تاوانی مادە هۆشبەرەکان حوکمی ئێدامی بەسەردا سەپابوو، لە گرتووخانەی ناوەندی هەمەدن جێەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 26ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بەناسناوی ئەرسەلان هاشمی، تەمەن 31ساڵ لە گرتووخانەی ناوەندی هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەرسەلان هاشمی خەڵکی کرماشا، چوار ساڵ پێش ئێستا گیرا و لەلایەن دەزگایی گەندەڵی قەزایی ڕژیم، بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان حوکمی لەسێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
شایەنی باسە کە هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەاڵە، هەواڵی ئێعدامی ئەم هاووڵاتیە کوردە لە ڕاگەیاندنەکانی ڕژیم بەتایبەت، میدیاکانی نزیک لە دەزگای گەندەڵی قەزایی بڵاو نەکراوەتەوە.