بەهمەن نادری، هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان، لەلایەن دەزگای ساختەچی قەزایی ڕژیم لە ئەو شارەوە بە تۆمەتی ساختەی "پڕوپاگەندە دژی ڕژیم"، ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری و پێبژاردنی ٨ میلیۆن تمەن سزای نەختی بەسەردا سەپا.
بە پێی وتەی سەرچاوەکان، ئەم سزایە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بە بوونی خۆی لە بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە کرماشاندا بە تۆمەتی ساختەی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ بەڕێوەبردنی ناڕەزایەتییەکانی ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بەسەریدا سەپاوە.
بەهمەن نادری خێزاندار و لەدایکبووی ١٢ی بانەمەڕی ١٣٦٩ی هەتاوییە.