پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی خانەوادە دادخوازەکان سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

ئەندامێکی خانەوادە دادخوازەکان سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
دەنگی خەباتی کوردستان

کەماڵ لوتفی، لە ئەندامانی خانەوادەی دادخوازەکان و باوکی ڕەزا لوتفی لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی کە لەم دوایییانەدا بۆ جاری دووهەم گیرا بوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ناوبراو لەلایەن بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە دێولان بە تۆمەتی ساختەی "چالاکیی تەبلیغی دژ بە ڕژیم" سزای ١ ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی ساختەی "سووکایەتیکردن بە خامنەیی" سزای ٢ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی ساختەی "سووکایەتیکردن بە دامەزرێنەری رژیم (خومەینی) " سزای ٢ ساڵ بەندکران و سەرجەم سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

7 مانگ و 4 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەندامێکی خانەوادە دادخوازەکان سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

ئەندامێکی خانەوادە دادخوازەکان سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن