پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی ناحەقی سزای شەش مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتیێکی سەقزی

سەپاندنی ناحەقی سزای شەش مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتیێکی سەقزی
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئەمجەد ساڵحزادە"، تەمەن ٣٨ ساڵ و کوڕی ئەحمەد، خەڵكی سەقز، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە ئەم شارەوە بە تۆمەتی ساختەی "چالاکی تەبلیغی دژی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران،  سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەریا سەپێندرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بێدادگای ڕژیم بە پشتبەستن بە یاسای کەمکردنەوەی سزای تەعزیری، سزای ئەم هاووڵاتییەی بە پێبژاردنی ١٦ میلیۆن تمەن پارەی نەخت گۆڕیوە.
ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم حوکمە ناحەقە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ بەم هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.
ئەمجەد ساڵحزادە پێشتر و لە ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەمەی ١٤٠١دا بانگی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە سەقز کرا و پاش ڕۆژێک لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرا بوو.

7 مانگ و 4 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی ناحەقی سزای شەش مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتیێکی سەقزی

سەپاندنی ناحەقی سزای شەش مانگ بەندکران بۆ هاووڵاتیێکی سەقزی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن