بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان ڕایگەیاندوە که یەکیەتی ئوروپا بەنیازی بەرفراوانكردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران و به تایبەتی سپای ترۆریستی پاسداران دەدات.
بە وتەی ئانالینا بێربووك، بەرپرسانی یەکیەتی ئوروپا پێداچوونەوە بە درێژکردنەوەی گەمارۆکانی ئێستای دژی دەسەڵاتدارنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لەوان پیشەسازیی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەکەن.
ناوبراو هیوای خواست کە هەوڵەکان بە ئامانجی بەرفراوانکردنی گەمارۆکانی هەنووکەیی دژی ڕژیمی ئێران لە نێوان بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی لە ساڵی ڕابردوودا، ئەنجام و بڕیاری هاوبەشی لە ئاستی یەکیەتی ئەوروپادا بەدواوە بێت.
هەروەها ناوبراو پێداگری لەوە كردەوە كە ڕژیمی ئاخوندی ئێران کایە بە چارەنووسی خەڵك لە ڕۆژهەڵاتی نزیك و ناوەڕاست دەكات.