بەپێی ڕاپورتەکان، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دوو درۆنی بۆمبڕێژ کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حوسییە ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە یەمەنەوە هەڵدراونی لەنێو بردووە.
سێنتکام ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ زیانێک بە کەشتییە ئەمریکاییەکان، هاوپەیمانان و بازرگانییەکان نەگەیشتووە.
هەروەها پێداگری لەوە کردووەتەوە کە ئەو درۆنانە هەڕەشەیەکی نزیکن بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکانی ناوچەکە. سێنتکام زیادی کرد کە مافی خۆپاراستن و ئازادیی کەشتیوانی و ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەشتییە ئەمریکاییەکان، هاوپەیمانان و بازرگانییەکان زەروریە.