بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە ناوچەکانی دەوروبەری کۆهدەشت، خوڕەماباد و کرماشان بەبێ هیچ بەربەستێک لە لایەن دامودەزگا حکومییەکانی ڕژیم و تەنانەت ئەگەری هاوکاری ڕژیم، ئەو زەویانەی کە پێشتر بە گەنم و بەروبووم دەچێنران، ئێستا بوونەتە شوێنی چاندنی خەشخاش و بەرهەم هێنانی تریاک.
چالاکانی سیاسی و مەدەنی پێشتر چەندین جار وریاییان داوە کە بوژانەوەی ئەم بازرگانییە پیسە لەم ناوچانەدا بە ئامانجی سەرکوتکردنی ئیرادەی خەڵک بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی ئاخوندی پلانی بۆ دانراوە.