پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەکی رژیمی ئێران

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەکی رژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی هەواڵەکان، بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند پێگەیەکی سەربازی رژیم.
سەبارەت بەم هێرشە سی بی ئێس نیوز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئامریكا کە ناویان نەهێناوە، ڕاپۆرتی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر پێگەیەکی سەربازی رژیمی ئێرانی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە هێرشەکە سنووردارە. مارتا ڕادیتز، پەیامنێری کەناڵی ئەی بی سی بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی، ڕایگەیاند کەمووشەکێكی ئیسرائیل بەر شوێنێک لە ئێران کەوتووە".
ئەم بەرپرسە پشتڕاستی نەکردۆتەوە کە خاڵەکانی سوریە و عێراق کراونەتە ئامانج.
بەپێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئەڵمان، هاووڵاتییان لە باکووری ئیسفەهان بەهۆی توندی تەقینەوەکە لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە. لەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە ئیسفەهانەوە بڵاوکراونەتەوە، دەنگی ئاگادارکەرەوە دەبیسترێت و بەرگریی ئاسمانی چالاک کراوە. هەروەها لە هەوالەکاندا هاتووە کە چەند خالێکی رژیمی ئێران لە سوریەو عێراق کراونەتە ئامانج، بەڵام هەتا ئێستا پشتراست نەکراونەتەوە. دەسەڵاتدارانی رژیم رایانگەیاندووە کە پەدافەندەکانی رژیم تەنیا بە بینینی چەند درونێکی گومان لێکراو چالاک کراون و تەقەیان کردووە.

7 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەکی رژیمی ئێران

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند پێگەیەکی رژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن