پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڕەشەی ڕژیم بۆ توندتر کرانی ڕیساکانی حیجابی زۆری بە غەرامەو سزا، لە قوتابخانەکانی سنە

هەڕەشەی ڕژیم بۆ توندتر کرانی ڕیساکانی حیجابی زۆری بە غەرامەو سزا، لە قوتابخانەکانی سنە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕژیم بە فشار و هەڕەشه کردن له قوتابییان بە غەڕامه و بێبەشکردنی مامۆستایان له دامەزراندنی فەرمی له ئەگەری ڕەچاو نەكردنی حیجابی زۆری، هەوڵی سەرکوتی زیاتر خەڵک بە حیجابی زۆری دەدات.
پاش ڕاگەیاندنی پلانی حکوومەتی توندتر کرانی ڕێساکانی حیجابی زۆری لە ژێر ناوی پرۆژەی "نوور" کە لە ٢٥ی خاكەلێوەی ١٤٠٣ لە لایەن ڕژیمی ئیرانەوە لە سەرانسەری ئێران بەڕێەوە چوو، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە وریایی بە خانەوادەی قوتابییان لە شاری سنە درا و هەڕەشەی غەرامە كردنیان و هەروەها بێبەش كردنی مامۆستایان لە دامەزراندنیان لە ئەگەری ڕەچاو نەكردنی حیجابی زۆری كراوە. هەر لەو پێوەندییەدا بە بیانوی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری ،کتێبخانەی "ژیرا" لە شاری سنە و ژمارەیەک لە بنكە و کۆمەڵگەی بازرگانی لەوان کۆمەڵگەی "بانتا" داخران.

7 مانگ و 2 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڕەشەی ڕژیم بۆ توندتر کرانی ڕیساکانی حیجابی زۆری بە غەرامەو سزا، لە قوتابخانەکانی سنە

هەڕەشەی ڕژیم بۆ توندتر کرانی ڕیساکانی حیجابی زۆری بە غەرامەو سزا، لە قوتابخانەکانی سنە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن