بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان و لە درێژەی گرتنی هاووڵاتیانی کوردستان، بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوە، عومەر حوسێنی تەمەن ٢٩ ساڵ، عەلی حوسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ و ئومێد شەهداد تەمەن ٣٦ ساڵ، سێ هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەر بە شاری سەوڵاوا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی گوندی حاجی حەسەنی شامات سەر بە شاری میاندواو، بە ناوەکانی ئومێد قادرنژاد تەمەن ٢٨ ساڵ و موحسین قادرەڕەش تەمەن ٣٠ ساڵ دوای بانگکرانیان بەبیانوی بەشداربوونیان لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز گیراون و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو گواستراونەتەوە. هەر لەو ڕۆژەدا هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی مووسا جەلیلیان کوڕی عومەر و خەڵکی گوندی ئوشتەپە سەر بە شاری بۆکان، لەلایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیراوە کە سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.