شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندارکرانی لانیکەم شەش کۆڵبەری دیکە

تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندارکرانی لانیکەم شەش کۆڵبەری دیکە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاكەلێوەی ۱۴۰۳، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە درێژەی سەرکوت و کوشتنی کۆڵبەرەکانی کوردستان، تەفەی ڕاستەوخۆیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە و لە ئەنجامدا شەش کۆلبەر بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەر نیوز، ناوی سێ کەسیان لەم کۆڵبەرانە موعین و محەممەد لە دانیشتووانی جوانڕۆ و سەعید خەڵکی گوندی سەفی ئاوا سەر بە جوانڕۆ ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی باری جەستەیی بریندارەکان و ناوی كۆڵبەرەكانی دیكە نییە.
هەروەها هەر لەم پەیوەندیەدا ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاكەلێوەی  ١٤٠٣، کۆڵبەرێكی تەمەن ٢٠ ساڵ بە ناوی کەیوان دارابی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە بە تەقە ترۆریستە بەکرێگیراوەکانی ڕژیم، قاچی بە سەختی بریندار کراوە و بۆ چارەسەری پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواسترایەوە.

7 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندارکرانی لانیکەم شەش کۆڵبەری دیکە

تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندارکرانی لانیکەم شەش کۆڵبەری دیکە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن