بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۱ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر بنکەی کالسو له باشوری بەغدا و لە پارێزگای بابل و بەپێی هەواڵەکان خەسارێکی زۆر بە بنکەکانی حەشدی شەعبی و تیپی "یوم الموعود" گەیشتوەو کوژراو و بریندرای لێ کەوتوەتەو.
ئەم هێرشە کە دەوترێت چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو کردویانە، لەو شوێنانە دراوە کە موشەکیان بەرەو ئیسرائیل هاویشتووەو هەتا ئێستا دەوڵەتی عێراق و هەواڵدەریەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و سپای ترۆریستی پاسداران بێدەنگیان لە ئاستی هەڵبژاردوە. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق لە ئەم هێرشانە زیاتر لە ۱۰ کوژراو و برینداری کراون.