بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوای هێرشی فڕۆکە نەناسراوەکان بۆ سەر بارەگاکانی میلیشیا ترۆریستیەکانی حەشدی شەعبی عێراق کە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئیران پاڵپشتی دکرێن و بووە هۆی برینداری و كوژرانی لانیکەم دە ترۆریستی ئەم گرووپە، بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هیچ ڕۆڵێکی لەم هێرشەدا نەبووه.
سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه کە ئاگاداری ئەو هەواڵانەن کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمریکا ڕۆژی شەممە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر عێراق ئەنجامداوە. ئەم هەواڵانە ڕاست نین، ئەمەریکا لەم ڕۆژەدا هیچ هێرشێکی ئاسمانی لە عێراق ئەنجام نەداوە.
حکومەتی عێراق و تاقمی ترۆریستی حەشدی شەعبی تا ئێستا لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەمشەو بێدەنگ بوون.