یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەسەندکردنی پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزا بەسەر هاوردەکارانی نەوتی ڕژیمی ئێران

پەسەندکردنی پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزا بەسەر هاوردەکارانی نەوتی ڕژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

کەناڵی هەواڵی ئەمریکایی "سی ئێن ئێن" ڕۆژی شەممە ١ی بانەمەڕ بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پلانێکی پەسەند کردووە کە ڕێگە بە حکومەتی ئەمریکا دەدات سزا بخاتەسەر ئەو بەندەر و پاڵاوگانەدا کە نەوتی ڕژیمی ئێران وەردەگرن.
بەپێی ڕاپورتی ئەم کەناڵە هەواڵییە، ئەم پلانەی کە کۆنگرەی ئەمریکا پەسەندی کردووە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی بلۆککراوی ڕوسیە لە ئەمریکادا دەگیرێت و ڕادەستی ئۆکرانی دەکات.
هەر لەو پێوەندییەدا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە پەسەندکردنی پلانی دارایی بۆ ئۆکراین و ئیسرائیل و تایوان لە کۆنگرەی ئەمەریکا کرد.
کەناڵی "سپۆنتیک"ی ڕووسی لە زاری دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرێملینەوە بڵاویکردەوە، لە وەڵامی پەسەندکردنی ئەم پلانەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە بەرپرسیار زانی لە "دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیه.
پێسکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵی ڕوسیە نەک تەنها وێنەی ئەمریکا لەکەدار دەکات، بەڵکو بەرهەمهێنەرانیش لە وڵاتەکە دەترسێنێت.
 لە بەرانبەردا وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە بەستەی پشتیوانی یارمەتییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە ئەم وڵاتە دەکاتە وێرانەیەکی زیاتر و ژمارەی کوژراوەکان زیادتر دەکات.

14 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەسەندکردنی پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزا بەسەر هاوردەکارانی نەوتی ڕژیمی ئێران

پەسەندکردنی پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ سزا بەسەر هاوردەکارانی نەوتی ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن