شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیی

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیی
خەبات مێدیا

 

 ١٢٦مین ساڵڕۆژی چاپی یەكەمین ڕۆژنامەی كوردستان لە شاری قاهیرەی میسر پیرۆز بێ‌
سه‌د و بیست و شەش ساڵ له‌ وه پیش له ٢٢ی ئاوریلی ١٨٩٨ له‌ شاری قاهیره‌ی پێته‌حتی وه‌ڵاتی میسر له‌ لایه‌ن گه‌وره‌پیاوی كورد میقداد میدحه‌ت به‌درخان یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به‌ ناوی كوردستان چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
 
چاپ كردنی ڕۆژنامەی كوردی لەو هەلومەرجەدا كارێكی گەورەو خزمەتێكی كەم وێنەو بێ‌ هاوتا بوو بە گەلی بەش خوراوی كوردو ئەركی پیرۆزی ڕۆژنامە نووسی و چاپەمەنی كوردیی. 
میقداد بەدرخانی مەزن بەو هەنگاوە دڵسۆزانەیە، رۆژنامه‌گه‌ری و چاپ كردنی ڕۆژنامەی كوردیی بۆ پێش بردنی هەستی نه‌ته‌وه‌یی ودامەزراندن و بناخەدانانی ڕاگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا،دامەزراند.
لەو هەلومەرجە حەستەم و پڕلە كێشەو كەندو كۆسپەدا كه وه‌ڵاته‌ داگیركه‌ره‌كان دروستیان كردبوو, میقداد مەدحەت بەدرخان بە زەحمەت و ماندوو بوونی زۆر، لە سەر حیساب و خەرجی خۆی، یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی به ناوی كوردستان به چاپ گەیاند. لەو كاتەوه تا ئەم سەردەمه، رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌ قۆناغی جیاجیا و لایەنی جواروجۆردا دابه‌ش ده‌كرێ, كه هه‌م پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و هه‌م خاڵی لاوازیشی هەیه، كه ده‌كرێ به‌ هه‌وڵی دڵسۆزان و چالاكانی مه‌یدانی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌وانانی سەردەمیانەو تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، به‌سه‌ر كێشه‌و كۆسپ و خاڵه‌ لاوازە‌كانیدا زاڵ بین و په‌ره‌ و گه‌شه‌ به‌ ئەركی ڕۆژنامەگەری نیشتمانی بدرێ‌ ولەو سۆنگەوە خزمەت بە نیشتمان و نەتەوەو مرۆڤایه‌تی بكەین. بێگومان ئەگەر چالاكانەتر كار بكرێ‌، ڕۆژنامەو بلاوكراوەكان دەوری گرینگیان دەبێ‌ لە بەرەو پێشبردنی خەباتی ڕۆشنبیری و مافخوازی گەلی كورد لە بەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی ئێران دا.
ئاشكرایە كە لەم سەردەمەدا جیاواز لە ڕۆژنامەو نوسراوەی سەر كاغەز، دەتواندرێ‌ كەڵكی بەرچاو لە ماڵپەڕە ئینێرنێتیەكان و دونیای مەجازی، وەك فەیس بوك و ئینستاگرام و یوتوب و هۆكانی دیكەی ڕاگەیاندنی مەجازی وەرگیرێ‌ وبكرێنە هۆیەك بۆ بەرەوپێشبردنی كاری ڕاگەیاندن و ڕۆنامەوانی و بڵاوكراوەی كوردیی.
جێگەی دڵخۆشیە لە ناوخۆی كوردستان دا سەرەڕای زۆرهێنان و هەڕەشەكانی كاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی و تاوانكاریان بەرانبەر بە ڕۆژنامە نووسان و ڕۆژنامەی كوردیی، خزمەت به كاری روژنامه نووسی وكاری راگه‌یاندن، وەك ئەركێكی گەوره و پڕ بایەخ ونەتەوەیی گرینگی پێی دەدرێ‌ و ڕۆژنامەنووسان و تێكۆشەرانی باری ڕاگەیاندن نەترسانە خزمەت بە كوردو كوردستان و ئەركی رۆژنامەنوسی و چاپەمەنی شۆڕشگێرانەو دژ بە دیكتاتۆری دەكەن. هومیدوارم روژنامه نووسان و نووسەران و تێكرای ئه و به‌رێزانەی له ئەركی پیرۆزی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی تێدەكۆشن به‌ردەوام بن لە ئەرك وكاری لیبڕاوانه له پیناو به‌ره‌پیش چوونی روژنامەی ئازاد و پڕ ناوه‌روك و نووسینی بابه‌تی رەخنەگرانه، بۆ به‌ره‌وپیش چوونی لایه‌نی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقی و كه‌له‌پووریی.

به‌و هومێده‌ی روژنامه نووسانی كوردستان به لەبه‌رچاو گرتنی بنه‌ما و بنچینه‌كانی كاری رۆژنامه‌وانی و ڕاگه‌یاندن،زیاتر گرینگی به نووسینی راست و رەوانی كوردی بدەن وكەڵك له وشەی داتاشراو وه‌رنه‌گیرێ‌ ونوسینی كوردی جوان وخوماڵیانه ببیته بناخەی كاری روژنامه نووسانی دڵسۆزو خەم خۆرو تێكۆشەر.
سڵاو له رۆحی پاكی میقداد بەدرخان بناخه دانه‌ری روژنامه‌نووسی كوردیی.

 

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
٣ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ كوردیی
١٤٠٣ ی كۆچی خۆری

7 مانگ و 1 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیی

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی ساڵڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن