پاش داواکاری چەند وڵات و لایەنی سیاسی بۆ دابین کردنی ئابلۆقەی نوێی بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران، جۆزێپ بورێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، پەسەندکردنی گەمارۆ نوێیەکانی سەر بەرنامەکانی مووشەکی و دۆرنی شەڕکەری ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەم یەکیەتییەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ئەم بەستە نوێیە، ڕژیمی ئاخۆندی ئێران بە بەرھەمھێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک و ناردنی بۆ میلیشیا ترۆریستییەکان کە لەلایەن ئەو ڕژیمە پشتیوانی دەکرێن، ھەروەھا بە دابین کردنی ئەو کەرەستانە بۆ ڕوسیە بۆ شەڕی ئۆکرانین، ناسەقامگیریی لە ناوچەکە و جیهاندا دروست کردووە، دەبێ سزا بدرێت.