بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە پێنج مووشەک لە نزیک شاری زەماری عێراقەوە لە لایەن میلیشیا ترۆریستەکانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران بۆ بنکەی ئەمریکا لە سوریە هەڵدرا بوون، کە بە وڵامی دەستبەجێی سێنتکام پووچەڵ کرایەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر ئەم بابەتە نووسیویەتی: "ئەو موشەکهاوێژەی کە لەسەر پشتی بارهەڵگرێک لە شارۆچکەی سنووری زەمار دانرابوو، ئەم مووشەکانەی هاویشتووبوو، کە دەستبەجێ بەهۆی بوونی فڕۆکەی جەنگی لە ئاسمانەوە کرانە ئامانج و باقی مووشەكەكانیش پێش تەقاندنیان تێکشکان.