یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی ڕاهێنەرێكی خەڵكی دێگۆلان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک

گرتنی ڕاهێنەرێكی خەڵكی دێگۆلان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاو هەواڵیەکان، یەدوڵڵا موتاعی، یەکێک لە ڕاهێنەرانی کاراتە لە شاری دێگۆلان، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە ۱ی بانەمەڕی ۱۴۰۳، بانگهێشتی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم لە ئەم شارە كرا، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک لەژێر فشار و لێکۆڵینەوە بوو و دواتر ئازاد کرا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم وەرزشوانە کوردە پێشتر لە سەرەتای شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" گیرابوو وە پێنج ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو بەسەریدا سەپێندرا بوو.
شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی بانگهێشتکردنی ناوبراو نییە.

12 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی ڕاهێنەرێكی خەڵكی دێگۆلان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک

گرتنی ڕاهێنەرێكی خەڵكی دێگۆلان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن