بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان و چەند ڤیدیویەک لە کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراوەتەو، مزگەوتی گوندی وەیسری سەر بە شاری سنە لەلایەن بەکرێگیراوانی فەرمانداریی ڕژیم ڕووخێندراوە و خەڵکی ناڕازی لە ڕووخاندنی مزگەوتەکە و بێڕێزیکردن بە بیروباوەڕی شەخسییان تووڕەن. لە ڤیدیۆکەدا ئەم بێڕێزی و سوکایەتی کردنەی دەسەڵاتدارنی گەندەڵی ڕژیم ئاشکرایەو وێنەی قورئان لە ژێر داروپەردوودا دەبینرێت.