هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ئەختەرخانم مورادی، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی سەردەمی شەڕی ڕژیمی ئێران و عێراق، گیانی دا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەریەکان ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بانەمەڕ ۱۴۰۳، ئەختەر مورادی، خەڵکی گوندی "گورسفید"*ی سەر بە شاری گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان، بەهۆی تەقینەوەی پاشماوەی تەقەمەنیی بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ڕژیمی ئێران و عێراق، بەسەختی بریندار بووە و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی داوە.