یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنی یاریزانێکی کورد لە ورمێ

گرتنی یاریزانێکی کورد لە ورمێ
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەفشین نژادعەزیز کە لە یاریزانانی فوتساڵی شاری ورمێ یە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی رژیمی ٸاخوندی ئێرانەوە گیراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەوالدەریەکان، ئەفشین نژادعەزیز، یاریزانی فوتساڵی خەڵکی ئورمیە، دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە دروشمی ڕەگەزپەرستانەی پێشکەشکارێک لە کاتی یاریی فوتساڵدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ڕژیم گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی وتەی سەرچاوە ٸاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بە دروشمە ڕەگەزپەرستییەکانی پێشکەشکار و بە هاندەر خوێندنەوەی ئەو دروشمانە لە هەمان یاریگای فوتساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە گیراوە.
شایانی باسە کە هێشتا لە هۆی گرتن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی یاریزانێکی کورد لە ورمێ

گرتنی یاریزانێکی کورد لە ورمێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن