یه‌ک شه‌مه‌ 

16 گوڵان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لێدانی ئیسرائیل لە پەدافەندی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان، پشتڕاست کرایەوە

لێدانی ئیسرائیل لە پەدافەندی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان، پشتڕاست کرایەوە
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەسۆشەیتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەییدا بە بەڵگە هێنانەوە لەسەر وێنە ماهوارییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کە لەجۆری ئێس ۳۰۰ی ڕوسیە، لە کاتی هێرشی ئەم دواییانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێسفەهان زیانی قورسی لێ دراوە.
ئەو هەواڵدەرییە نوسیویەتی، وێنە ماهوارییەکان کە ڕۆژی دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ۱۴۰۳ گیراون، ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو هێرشەی ئیسرائیل دا سیستمی ڕاداری پەدافەندی ئاسمانی ڕژیم لێ زەربەی بەر کەوتووەو ئەمەش بە پێچەوانەی وتەکانی دەسەڵاتدارانی ڕژیمە ڕایانگەیاندوە هیچ زیانێک لەو سیستمه بەرگریە نەکەوتووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر پەدافەندی ئێس ٣٠٠، بە بەراورد لەگەڵ هێرشی دڕۆنی و مووشەکیی ڕژیم زیانێکی زۆر زیاتری هەبووە و ئەگەری ئەوە هەیە که ئەم بابەتە هۆی ئەوە بێت کە دەسەڵاتدارانی ڕژیم و تەنانەت عەلی خامنەیی ڕێبەری جینایەتکاری ڕژیم هەوڵی ڕەتکردنەوەی وردەکاری و کاریگەریی ئەم هێرشە بۆ سەر ڕژیمی ئێران دەدەن. شایانی باسە کە ئیسرائیل ڕایگەیاندوە بەهۆی فشارە دیپلۆماسیەکان ئەو هێرشەی بە سنوردار کردوەته سەر ڕژیم و دەیتوانی زیانێکی زیاتر لەو حکومەتە بدات.

11 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێدانی ئیسرائیل لە پەدافەندی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان، پشتڕاست کرایەوە

لێدانی ئیسرائیل لە پەدافەندی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە ئیسفەهان، پشتڕاست کرایەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن