ڕۆژی سێشەممە، ٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ژمارەیەک لە خەڵکی بەندەر عەباس بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە کوژرانی گەنجێکی تەمەن ۲۳ ساڵ بە دەستی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە بەردەم بینای قایمقامیەتی حکومەت لەو شارەدا ئەنجامدا.
ئەم کۆبوونەوەیە بۆ جینایەتی دوێنێ دووشەممە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بوو کە بەکرێگیراوە ترۆریستەکانی ڕژیم لە بنکەی پۆلیسی بەندەر عەباسی، بە تەقەی ڕاستەوخۆ، لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵانیان بە ناوی ئەمیر عەبدوڵڵاهی کوشتوا.